بانكی ناوەندی عیراق پاشەكشەیەكی مەترسیدار لە پارەی نەختینەدا دەكات

عیراق 03:47 PM - 2026/07/21

بەپێی داتاكانی بانكی ناوەندی عیراق  تەنها لە ماوەی چوار مانگدا زیاتر لە ترلیۆنێك دینار لە گەنجینەكان كەمی كردووە.
بانكی ناوەندیی عیراق كۆمەڵێك داتای مەترسیداری بڵاوكردووەتەوە و رایگەیاند، بڕی پارەی نەختینە لە گەنجینەكاندا لە كۆتایی ساڵی 2025 بڕی یەك ترلیۆن  907 ملیار دینار بووە، بەڵام لە كۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵدا بۆ 566 ملیار دینار دابەزیوە. ئەمەش بەواتای كەمبوونەوەی یەك تریلیۆن و341ملیار دینار و دابەزینی ڕێژەی  لەسەدا70ی پارەی نەختینە دێت.

داتاكان دەریدەخەن كە پاشەكشەی نەختینەی دینار لەمانگی كانوونی دووەم  یەك ترلیۆن و524 ملیار دیناربووە و لە مانگی شوباتدا یەك ترلیۆن و005 ملیار دینار بووە.
هاوكات لە مانگی ئازاردا 849 ملیارو لە مانگی نیساندا 566 ملیار دینار بووە.

ئاماژەی بەوەشداوە،سەرەڕای ئەم پاشەكشە گەورەیەی نەختینە، نرخی رەسمی خەرجكردنی دۆلار لە ئاستی هەزار و300 دیناردا جێگیر ماوەتەوە و لە هەمان ماوەدا، تێكڕای هەڵاوسان لە عیراق لە سەدا سفر  و پینت 9ـەوە بۆ سەدایەك وپۆین حەوت بەرزبووەتەوە، كە ئەمەش نیشانەی گۆڕانكارییە لە هێزی كڕیندا.

ئەوەشی خستۆتەڕوو،چەند هۆكارێكی سەرەكی لە پشت ئەم دابەزینە مەترسیدارەوەن، كە دیارترینیان  زیادبوونی خەرجییەكانی حكومەت و تەرخانی مووچە و دیاردەی هەڵگرتنی پارە لەلایەن هاووڵاتییانەوە لە دەرەوەی سیستمە بانكییەكان لەگەڵ كەمبوونەوەی فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی، لەگەڵ هەبوونی كورتهێنانی دارایی و زیادبوونی قەرزە ناوخۆییەكان دیارترین هۆكارەكانن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو