بەریتانیا 335 ملیۆن دۆلار بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایشی گەڕەكی جووەكان خەرج دەكات

عیراق 03:55 PM - 2026/07/14

حكومەتی بەریتانیا رایگەیاند، لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا زیاتر لە  335 ملیۆن دۆلار خەرج دەكات بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایشی گەڕەكی جووەكان و باشتركردنی پاراستنی دانیشتووانەكەی.

حكومەت رایگەیاندووە، ئەو پارەیە بۆ زیاتر لە 500 ئەفسەر لە سەرانسەری ئینگلتەرا و وێڵز دابین دەكات، ئەمەش ئاسایش لە گەڕەكی جولەكەكان و دەوروبەری خوێندنگا و كەنیسە و ناوەندە كۆمەڵایەتییەكان بەرز دەكاتەوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە، لەندەنی پایتەختی بەریتانیا زنجیرەیەك هێرشی بۆ سەر شوێنی جووەكان بەخۆوە بینیوە، لەوانە سووتاندنی چوار ئۆتۆمبێلی ئەمبولانس كە هی دانیشتووانی جولەكە بوون لە مانگی ئاداردا. لە مانگی نیسانیشدا، بەریتانیا هەڵسەنگاندنی نیشتمانی هەڕەشەی تیرۆریستی خۆی توندكردەوە، دوای هێرشێكی دژە جوولەكە لە باكووری لەندەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو