جیاكارییەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕوونی بەسیمای حكومڕانی هەرێمی كوردستانەوە دیارە و ئەم جیاكارییانەش بوونەتە هۆی زیانگەیاندن بەهەندێك لە سێكتەرەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین، بەڵام وێرای ئەو هەوڵە بەردەوام و بەرنامە بۆداڕێژراوانەی كەدەدرێت بۆ دژایەتیكردی ئەم سنوورە، هێشتا هاوتەریب لەگەڵ ئەو هەوڵانەدا پڕۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان لە سێكتەرە جیاجیاكاندا لەسەر داهاتی ناوخۆی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارە ەربەخۆكان بەردەوامیان هەیە.