لە وشكەساڵییەوە بۆ خۆبژێوی . . باران چۆن خەونی كشتوكاڵی عیراقی گۆڕی؟

کوردستان 03:34 PM - 2026/07/14

لە وشكەساڵییەوە بۆ خۆبژێوی . . باران چۆن خەونی كشتوكاڵی عیراقی گۆڕی؟  چەند مانگێك لەمەوبەر، خاكی نێوان دوو رووبار واتا "عیراق" لەدوای ساڵی 1933ەوە، بە خراپترین دۆخی سەرچاوەی ئاوی شیریندا تێدەپەڕی، زەوییە شەقبردووەكان لەژێر تیشكی بێبەزەییی خۆردا دەتلانەوە و سەرچاوە ئاوییە وشكبووەكان هاواری تینوێتییان.

لە سەرەتای ساڵی 2026دا، كاتێك كۆگای ئاوی عیراق بۆ نزمترین ئاستی مێژوویی خۆی كە تەنها 5 ملیار مەتر سێجا بوو دابەزی، جووتیاران بە چاوی پڕ لە حەسرەتەوە سەیری ئاسمانیان دەكرد و مەترسیی كۆچی بەكۆمەڵ و چۆڵبوونی گوندەكان گەورەترین هەڕەشە بوو لەسەر ئاسایشی نیشتمانی. بەڵام لە كاتێكدا كە كەس چاوەڕوانی نەدەكرد، ئاسمان بارانی بەخوڕی خۆی بەسەر ئەم خاكە تینووەدا باراند. تەنها لە ماوەی چەند مانگێكدا، "موعجیزەیەك" رووی دا؛ كۆگای ئاوی وڵات بە رێژەی بێپێشینەی لە سەدا 580 بازدانی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 34 ملیار مەتر سێجا.
لێرەوە، چیرۆكی وڵاتێك دەست پێكرد كە لە لێواری كارەساتێكی ژینگەیییەوە، بەرەو لوتكەی خۆبژێویی گەنم و بووژانەوەی كشتوكاڵی هەنگاوی نا، بەڵام لە هەمان كاتدا عیراق لەبەردەم تاقیكردنەوەیەكی گەورەدایە؛ ئەویش ئەوەیە، چۆن ئەم دیارییە كاتییەی سروشت بكاتە دەستكەوتێكی هەمیشەیی لە سەردەمی گۆڕانی كەشوهەوادا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو