روانگەی سەوزی عیراق: عیراق ساڵانە نزیكەی 150 هەزار تۆن پاشماوەی ئەلیكترۆنی هەیە

عیراق 03:25 PM - 2026/07/14

روانگەی سەوزی عیراق هۆشداری دەدات لە هەڵكشانی قەیرانی پاشماوەی ئەلیكترۆنی لە عیراق و قەبارەكەی بە نزیكەی 150 هەزار تۆنی ساڵانە مەزەندە دەكات، بەهۆی نەبوونی سیستەمێكی نیشتمانی تایبەتمەندیش بۆ بەڕێوەبردنی، پاشماوە ئەلیكترۆنییەكان مەترسی لەسەر ژینگە و تەندروستی گشتی دروست دەكات.

 بەپێی خەمڵاندنەكانی روانگەكە، پارێزگای بەغداد زۆرترین پشكی پاشماوە ئەلیكترۆنییەكانی بەردەكەوێت كە ساڵانە 60 بۆ 90 هەزار تۆنە، دوای ئەویش پارێزگای بەسرە دێت، بە نزیكەی 25 بۆ 40 هەزار تۆن.

روانگەكە ئاماژەی بەوەكردووە، زۆرینەی ئەو پاشماوەیە لە زبڵدانی شارەوانییەكان فڕێدەدرێن یان بە شێوەیەكی هەڕەمەكی دەسوتێنرێن و هەڵدەوەشێنرێن، ئەوەش دەبێتە هۆی دەردانی سەدان مادەی كیمیایی ژەهراوی، وەكو رەساس، جیوە، كادمیۆم و دیۆكسینایت، كە هەوا و خاك و ئاو پیس دەكەن و مەترسییەكی بەرچاوی تەندروستی دروست دەكات، بەتایبەتی بۆ منداڵان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو