ڕاگەیەندراوی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان

کوردستان 04:26 PM - 2026/11/24

ئەو ڕاگەیەندراوەی کە لەلایەن وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە بڵاوکرایەوە و ئەو پێشهات و ڕێوشوێنانەی لەم چەند ڕۆژەدا کە لە عێراقدا گیراونەتەبەر، بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان چاوەڕواننەکراو و جێگەی
سەرسوڕمانێکی زۆرن.

هەموو لایەک باش دەزانن هەرێمی کوردستان لەو مافانەی لە دەستووری عێراقدا هاتوون زیاتری داوا نەکردووە و بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو مافە دەستوورییەکانی پێشێل کراون.
ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە هەموو لایەک پێویستە پابەندی
دەستوور بن و ئەگەر کێشەیەکیش لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی
فیدراڵیدا هەبێت، دەبێت دەستوور حەکەم بێت لەنێوانیان. جگە لە دەستوور هەر ڕێوشوێنێک و بڕیارێکی دیکە لە دژی هەرێمی کوردستان دژی
دەستوورە. 

بۆ هەموو لایەک دەبێت ڕوون بێت کە هەرێمی کوردستان بەرهەمی خوێن و خەباتی دوورودرێژی گەلی کوردستانە و پێشێلکردنی ماف و دەستکەوتەکان هێڵی سوورن.
ئێمە پشتگیریی هەر هەوڵێک دەکەین بۆ دیالۆگ و شەفافیەت و لێکتێگەیشتن، لەهەمانکاتدا بڕیاری تاکلایەنە خزمەتی ئەمنیەت و سەقامگیریی عێراق ناکات.

٢٤ تشرینی دووەمی ٢٠٢٦

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو