دووەم رۆژی كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

کوردستان 10:57 AM - 2026/06/07

كارەكانی دووەم رۆژی كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی لە شاری سلێمانی بەردەوامە و تێیدا حەوت پانێڵی جیاواز لەسەر پرسە ستراتیژییەكانی ئاسایش، وزە و ئابووری پێشكەش دەكرێن.

لەرۆژی دووەمی كۆڕبەندەكەدا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی  هەرێمی كوردستان وتاری سەرەكی  پێشكەش كردو خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی بەوەی ئەمساڵیش كۆڕبەندی دێلفی لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و رایگەیاند، سلێمانی هەمیشە لە بوارە جیاوازەكاندا  رۆڵی گرنگی لە ناوچەكە هەبووە ، گۆڕانگاریش تەنها دروشم نییە بەڵكو  پێویستە بە كردار جێبەجێبكرێت،

سەبارەت بە ژنانیش  قوباد تاڵەبانی راگەیاند،پێویستە ژنان لە ناوەندنی بڕیارەكاندا بن ،چونكە بەشێكی سەرەكین لە كاركردن،راشیگەیاند، داهاتووی هەرێمی كوردستان تەنها بە نەوت و غاز نابێت و  پێویستە داهاتەكانی هەرێم فرەچەشن بكەن  ، سەبارەت بە رۆڵی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردسشتان قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، سەرۆكی یەكێتی كاردەكات بۆ ئەوەی  متمانە لەنێوان لایەنەكان دروستبكاتەوە .

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو