پزشكیان: ئەمریكا لە جەنگی سەربازی شكستیهێناوە بۆیە جەنگی ئابووری دەستپێكردووە

عیراق 01:29 PM - 2026/05/10

سەرۆك كۆماری ئێران هۆشداری لە گۆڕینی شێوازی رووبەڕووبوونەوەی ئەمریكا دەدات و داوا لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی دەكات هاوكار بن بۆ پووچەڵكردنەوەی پیلانە ئابوورییەكان.

مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران، رۆژی یەكشەممە رایگەیاند، دوژمن وەك ئاماژەیەك بۆ ئەمریكا،  دوای ئەوەی لە جەنگی سەربازیدا شكستیهێناوە، ئێستا هەوڵدەدات جەنگەكە بگوازێتەوە بۆ گۆڕەپانی ئابووری.

داواشی لە هاووڵاتیان كردووە كە هاوكار بن لە پووچەڵكردنەوەی ئەو پیلانە نوێیەی كە بۆ تێكدانی بژێوی وڵاتەكە داڕێژراوە ، پزیشكیان تەئكیدی لەپێویستیی بڵاوكردنەوەی كەلتووری كەم بەكارهێنانی وزە كردەوە و ئاماژەی بەوە كرد كە لە ئێستادا وڵات پێویستییەكی زۆری بەرێكخستنی شێوازی بەكارهێنان و پاشەكەوتكردنی سەرچاوەكانی وزە هەیە، تاوەكو بەرگەی فشارەكان بگرن و هاوسەنگیی ناوخۆیی بپارێزن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو