200 پێشمەرگە مووچەی 15 مانگ و 800 كەمئەندامی سەنگەر مووچەی 2 مانگیان وەرنەگرتووە بەهۆی دواكەوتنی مامەڵەكانیانەوە، 800 كەمئەندامی سەنگەر مووچەی مانگەكانی یەك و دووی ئەم ساڵیان پێ نەدراوە ، هۆكاری سەرەكیی دواكەوتنی مووچەی پێشمەرگە كەمئەندامەكانی سەنگەر ئەوەیە، نزیكەی نۆ هەزار كەس بوون لە یەكەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە، دۆسیەكانیان خرایە سەر وەزارەتی دارایی و مامەڵەی بەشێكیان دواكەوت
، وەزارەتی دارایی روونكردنەوەیەكی سەبارەت كێشەی ئەو كەمئەندامانەی سەنگەر كە مووچەیان وەرنەگرتووە و تێیدا هاتووە، بەشێك لەو مووچەخۆرانە مامەڵەی گواستنەوەیان لە خانەنشینانی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی تەواو نەبووە ،
ژمارەیەكی تریان كێشەی یو پی ئێن-یان هەبووە. وەك لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، شایستەی مووچەی سەرجەم ئەو خانەنشینانەی كە لە چەند مانگی رابردوو مووچەكانیان لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە خەرج نەكراوە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ دڵنیایی داوە كە ئەو مووچانە وەك شایستەیەك دەمێنێتەوە تاوەكو كاتی پەسەندكردنی بودجە و دواتر هەمووی بەسەریەكەوە خەرج دەكرێتەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا زیاتر لە ساڵێكە 200 پێشمەرگە مووچەیان وەرنەگرتووە ، تا مانگێك لەمەوبەر بەهۆی گواستنەوەی مامەڵەكانیان لە وەزارەتی پێشمەرگەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، نزیكەی هەزار پێشمەرگەی خانەنشین مووچەیان وەرنەگرتبوو، تاوەكو ئێستاش كێشەی ژمارەیەكیان چارەسەر نەبووە، بەپێی زانیارییەكان، زیاتر لە 200 پێشمەرگە هێشتا كێشەكانیان چارەسەر نەبووە و ماوەی 15 مانگە هیچ مووچەیەكیان وەرنەگرتووە،
بەڵام چاوەڕوان دەكرێت مانگی داهاتوو كێشەكەیان چارەسەر بكرێت و مووچە وەربگرن ، دواكەوتنی مووچەی خانەنشین چەند هۆكارێكی هەیە ، بەشێكیان پێشتر لە یەكەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە بوون و گواستراونەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و رێكاری یاسایی و كارگێڕی پێویست بووە، بەشێكیشیان ساڵی 2024 خانەنیشن بوون و مامەڵەكانیان دواكەوتووە، بۆیە مووچەیان وەرنەگرتووە.