شاسوار عەبدولواحید ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ هاوپەیمانێتییەکەی نەوەی نوێ و یەکێتیی بێت. وتیشی، هەفتەی داهاتوو ڕێككەوتنەكەمان لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئیمزا دەكەین.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی، بڕیاریانداوە سەرۆکی حکومەت بۆ هاوپەیمانێتییەکەیان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بێت.
وتیشی، "هەفتەی داهاتوو ڕێككەوتنەكەمان لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئیمزا دەكەین، هەر بڕیاریکیش بدەین لە پێناو خەڵکدا دەیدەین و دژی هەموو ناحەقییەک دەوەستینەوە."
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا حکومەت و حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان نیە و سەرۆکی حکومەت بە نایاسایی لە پۆستەکەیدایە.
تەئكیدیشیکردەوە، ئەگەر پارتی لە خەمی خەڵک و کوردستاندایە دەبێت سازش بکات.
هەر لەکۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەیدا سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەکرد، پارتی زۆرینە نییە، بەڵکو خاوەنی 39 کورسییە، ناتوانێت سەرۆکی حکومەتی هەبێت.