ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و دوو تەوەر تاوتوێ دەکات

کوردستان 09:33 AM - 2026/06/24


ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و دوو تەوەر تاوتوێ دەکات.

تەوەری یەکەم

لە تەوەری یەکەمدا، کورتەی رێککەوتنی نێوان دەستەی گومرگی فیدراڵی و گومرگی هەرێمی کوردستان لەبارەی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆداوە دەخرێتەڕوو.

تەوەری دووەم

تایبەت دەبێت بە چاکسازی لە بواری خانەنشینی و دابینکردنی کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران، هەروەها بڕیار لەسەر پێشنیاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەدرێت، ئامانج لێی دیاریکردنی کەمترین مووچەی مانگانەی خانەنشینییە بۆ کرێکارانی کەرتی تایبەت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو