عومان و ئێران بەیاننامەی هاوبەشیان لەبارەی هورمز بڵاوكردەوە

عیراق 10:08 PM - 2026/06/23

سوڵتانشینی عومان و ئێران پابەندبوونی خۆیان بە پاراستنی گەرووی هورمز وەك رێڕەوێكی ئاوی كراوە بۆ كەشتیوانی نێودەوڵەتی دووپاتكردەوە.
سوڵتانشینی عومان و ئێران لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا باس لەوەدەكەن، هەموو رێكخستنەكانی پەیوەست بە گەرووی هورمز دەبێت بە تەواوی رێز لە سەروەری و مافە سەروەرییەكانی دوو دەوڵەتی كەنار دەریا بگرن.
هەروەها ئەو دوو وڵاتە، پابەندبوونیان بە پاراستنی گەرووی هورمز وەك رێڕەوێكی ئاوی سەلامەت و كراوە بۆ كەشتیوانی نێودەوڵەتی دووپاتكردەوە.
سوڵتانشینی عومان و ئێران تەئكیدیان لە گرنگی بەردەوامی هاوكاری كرد بۆ بەرزكردنەوەی سەلامەتی دەریایی، ئازادی كەشتیوانی و سەقامگیری ناوچەكە كردەوە.
هەردوو وڵات ئاماژەیان بەوەكردووە، لەگەڵ دەوڵەتە كەنارییەكانی ناوچەكە و هەر لایەنێكی تری پەیوەندیدار باس لە بەڕێوەبردنی گەرووەكە و تێچوونەكانی پەیوەست بەوەوە دەكەن.
هەروەها لە بەیاننامەكەدا هاتووە، هەردوو وڵات كۆكن لەسەر درێژەدان بە گفتوگۆ لەڕێگەی گرووپێكی كاری هاوبەشەوە بە ئامانجی گەیشتن بەڕێككەوتن لەسەر بەڕێوەبردنی داهاتووی كەشتیوانی لە گەرووی هورمز.
ئەوەش لەكاتێكدایە، درەنگانی شەوی دووشەممە وەفدێكی باڵای ئێران، بە سەرۆكایەتی محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمان، بە یاوەری عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە گەیشتە عوممان و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە كۆبوونەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو