شاری سلێمانی مێژوویەكی دوور و درێژی لە پێكەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێكهاتە و ئایین و ئاینزاكان هەیە، ئەوەش وایكردووە ببێتە نموونەیەكی سەرنجڕاكێش و باڵا بۆ تەواوی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە ، ئەم كەشوهەوا لەبار و تەبایەی شارەكە، ژینگەیەكی تەواو گونجاو و ئارامی بۆ خوشك و برایانی مەسیحی رەخساندووە ، لە شارەكە، سەرجەم پێكهاتەكان دوور لە جیاوازییەكان، وەك یەك نەتەوە و خێزان لەگەڵ یەكتردا ژیان بەسەر دەبەن ، ئەم مۆدێلە لە قبوڵكردنی یەكتر، سلێمانی كردووەتە نموونەیەكی جوان كە رەنگدانەوەی ئەرێنی بەسەر تەواوی كۆمەڵگەی كوردستانەوە هەیە.