لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە چەند تێکۆشەرێکی دێرین لە دەرەوەی وڵات بەسەردەکاتەوە

کوردستان 02:07 PM - 2026/06/24


بەمەبەستی هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە وڵاتی نەرویج سالار مەحمود لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە سەردانی هەریەک لە هەڤاڵانی تێکۆشەری دێرین (  ئەنوەر حەمە رەشید ساڵح پێشمەرگەی دێرین ،  مامۆستا عەبدول دووزی ،  شێرکۆ گلی و،  بپێشمەرگەی دێرین کاک هیوا گلی و بەڕێز مەجید ئیسماعیل برای شەهیدی فەرماندە هاپۆ   ،  پێشمەرگەی دێرین  کاک هەوراز و کاک شێخ وەهاب پێشمەرگەو تیکۆشەری دێرین  جەبار پاڵانی و 
 ماڵی شێخ فایەق بەرزنجی و زوهرا زەلکەیی و  هەڤاڵ هەندرێن باوەنوری کرد .

لەو سەردانانەدا هەریەک لە هەڤاڵان هەندرێن باوەنوری و رزگار هۆرێنی و نەبەز سلیم و شاخەوان هەرکی و کاوە محەمەد، یاوەری لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە بوون ساڵار مەحمود بەڕێزەوە رۆڵ و خەبات و ماندوبوونی هەریەک لە هەڤاڵانی بەرزنرخاند و تەئکیدکردەوە یەکێتی لەسەر سیاسەت و پشت بەستوو بە مێژووی تێکۆشانی هەڤاڵانی درێژە بە خەباتی خۆی دەدات لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان .

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو