نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین و نرخەكەی لە نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی حەوت مانگی رابردوودا مایەوە.
لەبازاڕەكانی جیهان نرخی زێڕ بەڕێژەی 0.7% دابەزی و گەیشتە سێ هەزار و 980 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەك. هاوتەریب لەگەڵ بازاڕە جیهانییەكان نرخی زێڕ لە بازارەكانی هەرێمی كوردستان دابەزینی بەرچاوی تۆماركردو یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بۆ 882 هەزار دینار دابەزی، لە كاتێكدا مانگی دووی ئەمساڵ بەرزترین ئاستی خۆی تۆمار كردو یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 گەیشتە ملیۆنێك و 200 هەزار دینار.
ئەم دابەزینە بەهۆی دووبارە بەهێزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریكی و زیادبوونی چاوەڕوانییەكانە بۆ تووندكردنی سیاسەتی نەختینەی لەلایەن بانكی فیدراڵی ئەمریكا و پێشبینیەكان بۆ بەرزكردنەوەی سوودی بانكی.
ئارەزایان ئاشكرای دەكەن، بەڕێژەی 66٪ ئەگەری بەرزكردنەوەی سوودی بانكی لە مانگی داهاتوودا هەیە و، تەنانەت لە مانگی 9یشدا ئەگەری هەیە جارێكی تر سوودی بانكی بەرزبكرێتەوە. هەر بۆیە ئەمانە هەمووی هۆكارن بۆ گۆڕانكاری لە نرخی زێڕ