لە سێ ڕۆژدا 212 كەس بەهۆی گەرماوە لە ئیسپانیا گیانیان لەدەستداوە

عیراق 01:25 PM - 2026/06/25

ئەوروپا لەم هەفتەیەدا رووبەرووی شەپۆلێكی گەرمای بەهێز بووەتەوە ، ئەمەش وایكردووە زۆرێك لە وڵاتان رێكاری خۆپارێزی بگرنەبەر و دەرگای خوێندنگاكان دابخەن.

 بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس،لە مەدرید  212 حاڵەتی گیانلەدەستدان لە ماوەی 72 سەعاتدا تۆماركراوە، كە پێدەچێت پەیوەندی بەو شەپۆلە گەرمایەوە هەبێت ئیسپانیای گرتوووەتەوە .

ئەمە دووەم شەپۆلی گەرمایە كە لە ماوەی كەمتر لە مانگێكدا روو لە ئەوروپا بكات، لە كاتێكدا زاناكان هاوڕان لەسەر ئەوەی گۆڕانی كەشوهەوا كە لە ئەنجامی چالاكییەكانی مرۆڤەوە دروست دەبێت، دیاردە توندەكانی كەشوهەوا بەتایبەت بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما توندتر دەكات.

فەرەنسا بەرزترین پلەی گەرمی لە مێژووی نوێدا تۆماركرد و لە هەندێك ناوچەدا گەیشتە 44.3 پلەی سیلیزی ئەمەش بووە هۆی داخستنی پێشوەختەی شوێنە گەشتیارییە گەورەكانی وەك تاوەری ئیڤڵ و مۆزەخانەی لۆڤەر، هەروەها راگرتنی هەندێك چالاكیی ئابووری و پەروەردەیی.

هاوكات وڵاتانی تری  وەك ئیتاڵیا، ئیسپانیا، بەلجیكا و سلۆڤینیا، ڕێوشوێنی نائاساییان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەرما گرتووتەبەر. لە بەریتانیا بەرزترین پلەی گەرما بۆ مانگی حوزەیران تۆمار كراوە، ئەمەش بووە هۆی ئاگاداركردنەوەی سوور و داخستنی پێشوەختەی خوێندنگاكان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو