نەوتی عیراق:بەرهەمهێنانی رۆژانە گەیشتووەتە زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل

عیراق 10:05 AM - 2026/08/24

وەزارەتی نەوتی عیراق  رایدەگەیەنێت،بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت گەیشتووەتە زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل  و هەناردەی رۆژانەش لە رێگەی بەندەرەكانی باشوورەوە گەیشتووەتە دوو بۆ دوو ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل.

سەلیم روكابی وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق راگەیاندووە ، بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت لە عیراق گەیشتووەتە زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل.باسی لەوەشكردووە، تێكڕای هەناردەی نەوت لە رێگەی بەندەرەكانی باشوورەوە نزیكەی دوو ملیۆن بۆ دوو ملیۆن و 200 هەزار بەرمیلە، هەروەها هەناردەی رۆژانەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە لەنێوان 150 بۆ 180 هەزار بەرمیلە. 

بەپێی  لێدوانی لێپرسراوانی وەزارەتی نەوتی عیراق، هەناردەی نەوت لە مانگی تەممووزدا نزیكەی 49 ملیۆن بەرمیل نەوت بووە، كە رۆژانە دەیكردە نزیكەی 1.6 ملیۆن بەرمیل.
بەهۆی دەستپێكردنی جەنگ لەنێوان ئیسرائیل و ئەمریكا لەگەڵ ئێران لە 28ی شوباتەوە، بەرهەمهێنانی نەوتی عیراق بۆ كەمتر لە نیوە دابەزی كە پێشتر رۆژانە زیاتر لە چوار ملیۆن و 500 هەزار  بەرمیل بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو