سكۆت بیسێنت: هەموو سەرچاوەكانی داهاتی ئێران دەبڕین

عیراق 09:46 AM - 2026/08/24

وەزیری گەنجینەی ئەمریكا هەڕەشەی توند لە تاران دەكات و دەڵێت، سزای بەرفراوانی بێ پێشینەی دارایی بەسەر تاراندا دەسەپێنین و تەواوی سەرچاوەكانی داهاتیان دەبڕین.
سكۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند، دەستپێكردنی سزای دارایی گەورە بۆ سەر ئێران رادەگەیەنن بە مەبەستی بڕینی تەواوی سەرچاوەكانی داهاتی ئەو وڵاتە، دەشڵێت،واشنتۆن هەنگاوەكان بۆ وشككردنی سەرچاوە ئابورییەكانی تاران دەستپێدەكات و هۆشداریشی دا بەو وڵاتانەی پەیوەندی بازرگانییان لەگەڵ ئێراندا هەیە كە رووبەڕووی فشاری دارایی دەبنەوە.

لە رووی سەربازییەوە، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا تەئكیدی لەوە كردەوە كە هەر هێرشێك بكرێتە سەر هێزەكانی ئەمریكا یان وڵاتانی كەنداو، وەڵامی راستەوخۆ و یەكلاكەرەوەی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاوە دەبێت.

پێشتریش سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی وەشاندنی زەبرێكی كوشندەی لە ئابوری ئێران كردبوو، لە بەرانبەردا تاران وەڵامی توندی بەپێدانەوەی ئەو سزایانە دایەوە و هۆشداریی دایە ئەو وڵاتانەی هاوكاری واشنتۆن دەكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو