زانكۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كۆتایی بە كارەكانی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە كەیسی د.عەبدوللەتیف ئەحمەد هێنراوەو ئەنجامەكەی رەوانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا كراوە بە مەبەستی پەسەندكردن.
زانكۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، لە سۆنگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتیی بەرامبەر رای گشتیی ناوەندە ئەكادیمییەكان، لە لیكۆڵینەوە لە كەیسی (د.عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا)، زانكۆ كارەكانی خۆی تەواوكرد.
دەشڵێت، زانكۆ پێشنیارە گونجاوەكانی خۆی كە لە بەرژەوەندیی خوێندكاران و ئەكادیمیان دەپارێزێت لە چوارچێوەی یاسا بەركارەكاندا ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا كرد بە مەبەستی پەسەندكردنیان.