سەرۆك وەزیرانی عیراق تەئكید دەكاتەوە، كشانەوەی سەرجەم هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق، كۆتایی بە هەر پاساو یان پێویستییەك بۆ مانەوەی گرووپە چەكدارەكان دەهێنێت و دەشڵێت، پەیوەندییەكانی بەغداد لەگەڵ واشنتۆن لە سروشتێكی سەربازییەوە دەگۆڕدرێن بۆ هاوبەشیی ئابووری.
عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق یەكەم چاوپێكەوتنی میدیایی لەگەڵ هادلی گامبڵ، پێشكەشكاری تۆڕی "ئای ئێم ئای" ئەنجامداو تیایدا باس لە كۆمەڵێك پرس دەكاتو دەڵێت، دوای كشانەوەی سەرجەم هێزەكانی ئەمریكا لە وڵاتەكە، هیچ پاساو یان پێویستییەك بۆ مانەوەی هیچ "بەرگرییەكی چەكداری" لە عیراقدا نامێنێت. تەئكیدیش دەكاتەوە، زۆرینەی گرووپە چەكدارەكان دەستیان كردووە بە تەسلیمكرنی چەكەكانیان بە دەوڵەت. ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ پێشكەوتن لە دۆسیەی هێشتنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەتدا.
سەرۆك وەزیرانی عیراق، پشتڕاستی دەكاتەوە، پەیوەندییەكانی بەغداد لەگەڵ واشنتۆن لە سەربازییەوە دەگۆڕێت بۆ هاوبەشیی ئابووری. دەشڵێت، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە پێشینەی كارەكانییەتی و گرتنەبەری رێوشوێنی توند لە سەرجەم وەزارەتەكاندا بۆ وشككردنی سەرچاوەكانی گەندەڵی دەستیپێكردووە.