وەزارەتی دارایی: بەغداد لە حەوت ساڵدا تەنها 42%پشكی هەرێمی كوردستانی ناردووە

کوردستان 01:42 PM - 2026/06/25

 وەزارەتی دارایی‌و ئابووری هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، حكومەتی فیدراڵ لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 48 ترلیۆن دیناری لە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بڕیووە و تەنیا پشكی مووچەی رەوانە كردووە.

بەپێی ئەو ئامارانەی لە پەرتووكی كارو چالاكی و چاكسازییەكانی وەزارەتی دارایی لە ساڵی (2019تا 2025 ) بە خشتەو زانیاری ورد بڵاوكراوەتەوە، لە حەوت ساڵی رابردوودا لەكۆی زیاتر لە 79 ترلیۆن دینار كە پشكی هەرێمی كوردستان بووە، دوای دەركردنی خەرجیەكانی سیادی و حاكیمە، حكومەتی فیدراڵ تەنها 33 ترلیۆن دیناری بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ناردووەو زیاتر لە 48 ترلیۆن دیناری لە پشكی هەرێم بڕیووە‌و هیچ بڕە پارەیەكی بۆ خەرجیەكانی بەكارخستن‌و وەبەرهێنان نەناردووە.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، لە ساڵانی 2019 بۆ 2023 حكومەتی عیراق بەشێكی زۆری پشكەكانی تەمویلكراو بە قەرز لەسەر هەرێمی كوردستان نوسیووە. هاوكات حكومەتی فیدراڵ لە ماوەی ئەو حەوت ساڵەدا، هیچ بڕە پارەیەكی بۆ خەرجییەكانی بەكارخستن و وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان رەوانە نەكردووە. ئەمەش وایكردووە تەواوی ئەو بڕە پارەیەی كە نێردراوە تەنیا بۆ مووچەی فەرمانبەران بێت و پڕۆژەكانی خزمەتگوزاری و وەبەرهێنان لە پشكی بودجەی فیدراڵی بێ بەش بكرێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو