د.ژاڵە سەعید خەتات بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: لەسەرەتای ساڵی خوێندنی (2026-2027) خوێندنی دبلۆمی باڵاو ماستەرو دكتۆرا لەزانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەكرێنەوەو خوازیار بەبێ توانستی زمانی ئینگلیزی مافی پێشكەشكردنی نییە.
راشیگەیاند: هەرچەندە تاوەكو ئێستا مەرج و رێنماییەكان ئەپدەیت نەكراونەتەوەو پلانی كورسییەكانی زانكۆكان لەوەزارەت پەسند نەكراوە، بەڵام بەپێی رێنمایی ژمارە 12 ساڵی 2024 تایبەت بەخوێندنی باڵا لەناوخۆی هەرێمی كوردستان یەكێك لەمەرجەكانی پێشكەش كردنی بۆ خوێندنی ماستەرو دكتۆرا هەبوونی مەرجی پێشوەختەی زمانی ئینگلیزییە.
مەرجی داواكراو بۆ پێشكەش كردنی ماستەر و دكتۆرا لە ناوخۆی هەرێم بەمشێوەیەیە:
بۆ ئاستی داواكراوی ئینگلیزی بۆ ماستەرو دكتۆرا بەشەكانی زانستە مرۆڤاتییەكان مەرجە خوازیاری ماستەر و دكتۆرا بەشەكانی زانستە مرۆڤاتییەكان لەكاتی پێشكەشكردن یەكێك لە توانستەكانی زمانی ئینگلیزی هەبیت بەم جۆرەی خوارەوە:
(5) ی (IELTS Academic)
نمرەی (٥٩) ی (TOEFL-IBT)
نمرەی (٤١٤) ی (TOEFL-PBT)
(٥٢) ی (Pearson Academic -PTE)
یاخود بڕوانامەی سەنتەرەكانی زمان لەزانكۆ حكومییەكان لەسیستەمی (ئیمپریال) ئاستی (Intermediate) هەبیت.
مەرجە خوازیاری دكتۆرا بەشەكانی زانستە پەتییەكان و ئەندازەیی و پزیشكییەكان و پراكتیكی لەكاتی پێشكەشكردن یەكێك لە توانستەكانی زمانی ئینگلیزی هەبیت بەم جۆرەی خوارەوە:
(6) ی (IELTS Academic)
نمرەی (73) ی (TOEFL-IBT)
نمرەی (497) ی (TOEFL-PBT)
(67) ی (Pearson Academic -PTE)
یاخود بڕوانامەی سەنتەرەكانی زمان لەزانكۆ حكومییەكان لەسیستەمی (ئیمپریال) ئاستی (advance ) هەبیت.