پارێزگاری كەركوك: دەستخۆشی لە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەم كە ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو لەقوڵكردنەوەی پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی كەركوك
ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەنیل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عیراق سەردانی شاری کەرکوکی كردو لەباڵەخانەی پارێزگا لەلایەن محەمەد سەمعان، پارێزگاری كەركوك و ڕێبوار تەها جێگری یەكەمی پارێزگارەوە پێشوازی لێكرا.
محهمهد سهمعان رایگهیاند، ئەزموونی دەستاودەستکردنی پۆستەکان لە پارێزگای کەرکوک جێگەی دەستخۆشییەو جارێكی تر دەستخۆشی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەم كە ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو لە قوڵكردنەوەی پێكەوەژیان لەنێوان پێكهاتەكانی كەركوك دا.