سی ئێن ئێن: موجتەبا خامنەیی رۆڵی هەیە لە دیاریكردنی سیاسەتەكانی ئێران

عیراق 03:19 PM - 2026/05/09

سی ئێن ئێن: موجتەبا خامنەیی رۆڵی هەیە لە دیاریكردنی سیاسەتەكانی ئێران  ژمارەیەك سەرچاوەی هەواڵگریی ئەمریكا لەسەر ڕابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێن، موجتەبا خامنەیی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران ڕۆڵێكی دیاری هەیە لە دیاری كردنی ستراتیژی جەنگ.

بەپێی راپۆرتێكی سی ئێن ئێنی ئەمریكی، هێشتا دیار نییە بەدیاریكراوی كێ ئێران بەڕێوەدەبات، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە موجتەبا خامنەیی، ڕابەری باڵای ئەو وڵاتە، ڕۆڵی هەیە لە چۆنییەتی ئاڕاستەكردنی ئێران لە دانوستانەكانییان لەگەڵ ئەمریكا بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگ. 

لەدوای دەستپێكردنی هێرشەكانی ئەمریكا‌و ئسرائیل بۆ سەر ئێران لە 28ی شوباتی 2026‌و كردنە ئامانجی عەلی خامنەیی ڕابەری پێشووی كۆماری ئیسلامی ئێران‌و ژمارەیەك فەرماندەی باڵا، موجتەبا خامنەیی دەرنەكەوتووە، بەڵام تاوەكو ئەمڕۆ هەواڵگری ئەمریكا نەیتوانییەوە هیچ زانیارییەكی لەسەر شوێنەكەی دەستبكەوێت، سەرچاوەكانی پەیوەست بە هەوڵگری ئەمریكا دەڵێن، موجتەبا خامنەیی هیچ ئامێرێكی ئەلكترۆنی بەكارناهێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو