راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق: تەنها 29 پەرلەمانتاری عیراق بەشداری لە فەریزەی حەجی ئەمساڵ دەکەن.

کوردستان 11:08 PM - 2026/05/08

راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق: تەنها 29 پەرلەمانتاری عیراق بەشداری لە فەریزەی حەجی ئەمساڵ دەکەن.

راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە، لەکاتێکدا ئامار و زانیاری نادروست سەبارەت بە ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاوکراوەتەوە کە بەشداری فەریزەی حەجی ئەمساڵ دەکەن، دووپاتی دەکەینەوە کە ژمارەی دروستی ئەو ئەندامانەی ئەمساڵ بەشداری دەکەن تەنها (29) ئەندامە. بەشێکیان ئەندامی لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانن کە بە ئەرکە ڕەسمییەکانی پەیوەست بە سەرپەرشتیکردنی کاروباری حاجیانی عیراقی بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ ڕەوانە کراون.
لەڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، هەندێکی تری ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران مەرجەکانی حەجیان تێدابووە و ناویان لە تیروپشکی ڕەسمیدا دەرچووە پێش ئەوەی ببنە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران.
هەروەها ڕوونیدەکەینەوە کە ئەو ئامارانەی لە هەندێک دەزگاکانی ڕاگەیاندن و لە سۆشیال میدیادا بڵاودەبنەوە، ڕاست و ڕەسمی نین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو