هەڵمەتی سەوزكردنی شاری سلێمانی بەردەوامی هەیە
هەڵمەت سەوزكردنی شاری سلێمانی بەردەوامی هەیە، ئەمڕۆش زیاتر لە 500 نەمامی دار سنەوبەر بەسەر هاووڵاتیان دابەشكرا.
ئەمڕۆ هەینی بە ئامادەبوونی بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی و تیمێكی بەڕێوەبەرایەتیەكە هەڵمەتێكی دابەشكردنی زیاتر لە 500 نەمامی دار سنەوبەر بەسەرهاووڵاتیان بەڕێوەچوو.
هەڵمەتەكە بە دروشمی با شارەكەمان پێكەوە سەوزتر بكەین دەستیپێكرد وهاووڵاتیان و گەشتیارانیش بە خۆشحاڵییەوە بەدەم هەڵمەتەكەوە بوون.
ڕۆژانە شەقام و باخچەكانی سلێمانی بە ناشتنی چەندین نەمامی جۆراوجۆر كە بەرگەی كەش و هەوای سلێمانی بگرێت سەوز پۆش دەكرێت وبەهۆی ئەو خزمەتە بەردەوامەی كە بە شاری سلێمانی دەكرێت لە ڕووی سەوزاییەوە، ئێستا رێژەی سەوزایی لەسلێمانی 23%ی تێپەڕاندووە