دەزگای ئاسایشی هەرێم: ئەو تۆمەتبارانەی بوونە هۆی بێزاركردنی پاسێكی گەشتیاریی دەستگیركران

کوردستان 01:56 PM - 2026/05/09

 دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان تۆمەتبارانی ڕووداوەكەی شەووی ڕابردووی شاری كەلاریان دەستگیركرد ‌و ڕووبەڕووی یاسا كراونەتەوە.

وەك لە ڕاگەیەندراوەكەی دەزگای ئاسایشدا هاتووە، شەوی 8ی ئایاری 2026 لەدوای كۆكردنەوەی زانیاری ‌و بەدواداچوون، توانرا لە كەمترین ماوەدا ئەو تۆمەتبارانەی كە بەماتۆرسكیل بوونەهۆی بێزاركردنی پاسێكی گەشتیاریی لە شاری كەلار دەستگیر بكرێن ‌و بەپێی ماددەی 495 لەیاسایی سزادانی عیراقی، ڕووبەڕووی یاسا بكرێنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو