لەلایەن كۆمەڵێك لە ڕۆشنبیران و كەسایەتییەكانی سنووری خانەقینەوە، بۆردی خانەقین بە رەسمی دامەزرا. ئامانجی سەرەكی ئەم بۆردە نزیككردنەوەی لایەنە سیاسییەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاترە بە شارەكە.
ڕۆژی پێنجشەممەش، بە ئامادەبوونی فراوانی حزب و لایەنە كوردستانییەكان، ئیدارەی ناوچەكە، نوێنەرانی خانەقین لە ئەنجومەنی پارێزگا و پەرلەمانی عیراق، بۆردەكە یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا، تێیدا تیشك خرایە سەر یەكخستنی هەوڵەكان بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیانی سنوورەكە.