گەورەترین فێستیڤاڵی ئابووری و گەشتیاری لەسەر ئاستی عیراق لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت

کوردستان 10:39 AM - 2026/06/26

ئەمڕۆ گەورەترین فێستیڤاڵی ئابووری و گەشتیاری لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عیراق لە شاری سلێمانی دەستپێدەكات و بۆ ماوەی هەشت رۆژ بەردەوام دەبێت.
 سەعات چواری دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، فێستیڤاڵی (سولی فێست) لە پاركی هەواری شار لە شاری سلێمانی دەستپێدەكات. ئەم فێستیڤاڵە بە گەورەترین چالاكی لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان دادەنرێت و بڕیارە ماوەی هەشت رۆژ چالاكییەكانی بەردەوام بن.
فێستیڤاڵەكە بۆ چوار زۆنی سەرەكی دابەشكراوە، كە بریتین لە زۆنی سەرەكی (170 كۆمپانیا)، زۆنی شانۆی رۆمانی بچووك، زۆنی منداڵان و زۆنی شەقامەكە. كۆی گشتی 270 كۆمپانیا و براند لە تەواوی زۆنەكاندا بەشدارن.
زیاتر لە 10 هەزار خوێندكار و منداڵی خوێندنگا و باخچەكان لە فێستیڤاڵەكەدا ئامادە دەبن و چالاكیی تایبەت بە خۆیان دەبێت.لە ماوەی ئەو هەشت رۆژەدا، زیاتر لە 100 چالاكیی جۆراوجۆر لە بوارەكانی تەندروستی، وەرزشی، كلتووری، پەروەردەیی، رۆشنبیری و خێزانی پێشكەش دەكرێن، كە شەش رۆژیان بە تایبەت بۆ چین و توێژە جیاوازەكان تەرخانكراوە..

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو