سالار مەحموود لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە لە وڵاتی نەرویج بەمەبەستی هاوبەشی خەم و گەیاندنی وەفاداری سەردانی ئارامگای چەند پێشمەرگەیەکی دێرین و کەسایەتی کرد

کوردستان 01:37 PM - 2026/06/26

سالار مەحموود : تێکۆشەرەکانی یەکێتی بەشێکی گرنگ لە مێژووی خەباتی نەتەوەیمان ، رێبازو دڵسۆزیشیان ، پاپەندمان دەکات کە وەفاداربین بەرامبەر رابردوویان و بەرپرسیارێتییە نیشتمانییەکانمان .
 
سالار مەحموود سەردانی ئارامگەی هەریەک لە 
 پێشمەرگەی دێرین و دکتۆری شاخ  شەهاب رۆستەم ،  پێشمەرگەی پارتیزان و یەکێک لە هەرە ئازاکانی رۆژانی خەباتی سەختی کوردایەتی  نەوزاد کەریم  ، خوشکی شەهید کاوە رەباتی و  برای هونەرمەند ئازادە رەش ، 
  جوانەمەرگ شاسوار، کوڕی کەسایەتی و تێکۆشەری دێرین عەلی عەریف حەمید ، هەروەها  ئارامگەی خوالێخۆشبوو ئارام دێلێژەیی و  عەلی حەمەد رانیەیی کرد و بە شکۆوە ئاماژەی بە خەبات و دڵسۆزی هەڤاڵانی کۆچکردوو کرد کە رابردووی پاکیان و بەشداریان لە خەباتی چەکداریدا بەشێکەنلەسەروەرییەکانی یەکێتی وتی ئێمە تێکۆشەرەکانمان رێنشاندەرمان دەبن و لەبەرامبەر ئەو قوربانییەی داویانە وەفادارانە خزمەتی گەل و خاکەکەمان دەکەین .

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو