داهاتی نانەوتی یەك هەفتەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، لە رۆژانی 20ی حوزەیران تا 26ی حوزەیرانی 2026، بڕی حەوت ملیار و 827 ملیۆن دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی حەوت ملیار و 827 ملیۆن و 382 هەزار و 430 دینار بووە، بەجۆرێك كە سەدا 86ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و سەدا 14ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و مقاسەش سفرە .
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی. ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.