کارنامەکەی بەڕێز (عەلی زەیدی) و مادەی (١٤٠) دەستور !!

کوردستان 08:51 PM - 2026/05/08

کارنامەکەی بەڕێز (عەلی زەیدی) و مادەی (١٤٠) دەستور !!
کارنامەی چوارساڵی داهاتووی جەنابی سەرۆک وەزیران( عەلی زەیدی ) کە لە چواردە بەش پێک هاتوە، هیچ ڕووبەرێکی بۆ کێشە دەستورێکانی خەڵکی کوردستان  تێدا نیە، راستە ڕیزی کوردی یەک و یەکگرتوونیە،  پێشمان وایە هەر ئەمە هۆکاری بنچینەیی بووە تا مادەی ١٤٠ ی دەستورو ماف و داوا ڕەواکانمان نادیدەبکرێت، ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت هێزو لایەنە سیا سێکانی کوردستان بەکاندید کردنی بەڕێز (عەلی زەیدی )نەک نیگەرانیان نەبوو بە پێچەوانەوە نامەی پشتیوانی و پیرۆزباییان پێش پێکهاتەکانی تر پێگەیاند، پێویستە هەموو هێزە سیاسێکانی کوردستان درک بەو ڕاستیەبکەن ئەم کارنامەیە نەخشە ڕێگای چوارساڵی داهاتوەو وەرەقەی مامەڵەکردنی حکومەتی نوێ یە  لەگەڵ سەرکردایەتی کوردو حکومەتی هەرێمدا ، ڕاست وایە ئەم قۆناغە تێ پەڕێنین و پرسی خاک و دەسکەوتەکانی گەلەکەمان یەکمان بخات ،ئەو مەسجەش بەهاوبەشی بە بەغدا بگەیەنین ،سەرباری پشتیوانیمان بۆ سەرخستنی کابینەکەی بەڕێز  (علی زەیدی )لە چوارچێوەی دەستوردا ،لەگەڵیشیدا لە ئاست مافەڕەواکانی گەلەکەمان بەتایبەتی لە ناوچە کێشە لەسەرەکان ، کەمتر لەوەی لە مادەی (١٤٠)ی فەرامۆشکراو دا هاتووە ڕازی نابین، ئەرکی پەڕلەمانتارانیشمان لەو کاتەوە دەست پێ ئەکات کە ئەم کارنامەیە دێتە ناوپەڕلەمان پێوستە لە چوارچێوەی دەستوری بڕیارلێدراودا پارێزگاری لە ماف و دەس کەوتەکانمان بکەن.
فەهمی بورهان
سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
٨-٥-٢٠٢٦

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو