لە كۆنگۆ 291 كەس بە ڤایرۆسی ئیبۆلا گیانیان لەدەستداوە

عیراق 12:48 PM - 2026/06/25

ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆماری كۆنگۆی دیموكرات گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە 291 كەس.

دەسەڵاتدارانی كۆنگۆ رایانگەیاند، ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی ئیبۆلاوە گیانیان لەدەستداوە بۆ 291 كەس بەرزبووەتەوە و تەنها  لە ماوەی 24 سەعاتی رابردووشدا 14 كەس گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی كۆنگۆ بڵاویكردووەتەوە، دوای تۆماركردنی 24حاڵەتی نوێی تووشبوون، كۆی گشتیی ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە هەزار و 118 كەس، هاوكات رێژەی مردن لە نێو ئەوانەی تووشی ڤایرۆسەكە بوون گەیشتووەتە نزیكەی 26%، ئاماژەی بەوەشكردوە، ئێستا 408كەس لە نەخۆشخانەكان و ناوەندەكانی پزیشكی چارەسەر وەردەگرن، هاوكات 122 نەخۆش بە تەواوی چاكبوونەتەوە. 

ڤایرۆسی ئیبۆلا لە 15ی ئایاری 2026 لە رۆژهەڵاتی كۆنگۆ بڵاوبووەوە، لە  ئۆگانداش چەندین حاڵەتی تووشبوون و گیانلەدەستدانی خەڵك بەو نەخۆشییە تۆماركراون، ئەمەش ترسی بڵاوبوونەوەی فراوانتری پەتاكەی لە ناوچەكەدا دروستكردووە

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو