كوردێك بوو بە وتەبێژی سەربازیی رۆژهەڵاتی سوریا

کوردستان 09:47 AM - 2026/05/09

وتەبێژی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، هلزوار میتانی كراوەتە وتەبێژی سەربازیی ڕۆژهەڵاتی سووریا لەسەر میلاكی وەزارەتی بەرگری.

فەرهاد شامی، وتەبێژی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) دەڵێت، هلزوار میتانی وەك بەرپرسی راگەیاندنی سەربازیی ڕۆژهەڵاتی سووریا لە وەزارەتی بەرگری دەستبەكار بووە. 

پێشتریش سیپان حەمۆ یاریدەدەری وەزیری بەرگری سوریا رایگەیاندبوو، پرۆسەی تێكەڵكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەگەڵ سوپای سوریا و تەواوكردنی پێكهاتەكەی، بەرەوپێشونی باشی بەخۆوە بینیوە و تا ئێستاش بە رەسمی چوار لیوای هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا تێكەڵكراون، قۆناغی داهاتووش بریتی دەبێت لە تەواوكردنی هەیكەلی رێكخراوەیی سوپا و یەكخستن و جێگیركردنی هێزەكان.

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و حكومەتی كاتیی سوریا لە 29ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ رێكەوتنێكیان ئیمزاكرد‌و لە 2ی شوباتەوە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، رێككەوتنەكە جگە لە ئاگربەستی نێوان هەردوولا، یەكخستنی قۆناغبەندی هێزە سەربازییەكان لەخۆدەگرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو