كار بۆ ئەوە دەكرێت كفری بكرێتە ناوچەیەكی گەشتیاریی

کوردستان 02:59 PM - 2026/05/09

ژمارەیەك لێكۆڵەر‌و نووسەر‌و پسپۆڕی شوێنەوار، بە یاوەری ئاكۆ غەریب بەڕێوەبەری مۆزەخانەی ئەمنە سوورەكەی سلێمانی و بە سەرپەرشتی ڕێكخراوی سی دی ئۆ، سەردانی كفرییان كرد‌و كار بۆ ئەوە دەكەن ئەو ناوچەیە گرنگی زیاتری پێبدرێت و بكرێتە ناوچەیەكی گەشتیاریی.

ئاكۆ غەریب، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنە سوورەكە، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هاتووین تاوەكو گرنگی زیاتر بەم پیرەشارەی كوردستان بدرێت لەووی گەشتیاری و شوێنەوارییەوە، چونكە كفری هیچ كات لە سلێمانی جیانەكراوەتەوە‌و مێژووی كفری كاریگەرییەكی زۆری لەڕووی سیاسی و كۆمەڵایەتییەوە هەبووە.
ڕاشیگەیاند، كفری یەكێك بووە لەو شوێنانەی كە بەلای شێخ مەحموودی نەمرەوە گرنگ بووەو خەڵكەكەی پشتیوانییان كردووە، بۆیە دەمانەوێ كار لەسەر بوژانەوەی كفری بكەین لەڕووی گەشتیارییەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو