هەشت حزب لە بارەگای هاوپەیمانی نیشتمانی لە سلێمانی كۆبوونەوە

کوردستان 11:28 PM - 2026/05/09

لەسەر بانگهێشتی هاوپەیمانی نیشتمانی‌و لە بارەگای ئەو حزبە لە سلێمانی هەشت حیزب و لایەنی سیاسی كوردستانیی كۆبوونەوە‌و پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم و كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستانیان تاوتوێ كرد.
لە كۆبونەوەكەدا، هەریەكە لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، بزوتنەوەی چاكسازی نیشتمانی، حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، حزبی ڕزگاری كوردستان، پارتی نەتەوەی كوردستان، پارتی سەوزی كوردستان و بزوتنەوەی ئاشتیخوازان ئامادەی بوون، پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم و كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و رێكخستنەوەی ناوماڵی كورد، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە بوو

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو