ئاژانسی بلومبێرگ هۆشداری دەدات لە ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە و داخستنی گەرووی هورمز، كە بەهۆیەوە بازاڕەكانی وزەی شڵەژاندووە بەجۆرێك كۆگاكانی نەوتی جیهانی رووبەڕووی مەترسیی بەتاڵبوونەوە كردووەتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی بلومبێرگ، بڕێكی سنووردار لە نەوت دەگاتە كۆگاكانی جیهان، كە وای كردووە كۆگاكانی نەوت بە خێرایی بەرەو بەتاڵبوونەوە بچن ئەمەش مەترسی لەسەر دابینكردنی وزە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دروست كردووە، تەنها لە ماوەی نێوان 1ی ئادار تاوەكو 25ی نیسان،
كۆگاكانی نەوتی جیهانی بڕی 4 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا كەمیان كردووە، ئەمەش نیشانەی تێكچوونی هاوسەنگیی نێوان خواست و خستنەڕووە لەبازاڕەكانی جیهاندا.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە ئاستی ئێستای كۆگاكانی نەوتی جیهانی نزیك بووەتەوە لە نزمترین ئاستی خۆی كە لەدوای ساڵی 2018وە تۆمار كرابێت، ئەم دۆخە مەترسییەكی گەورەی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و كەمبوونەوەی سەرچاوەكانی وزە دروست كردووە، كە راستەوخۆ كاریگەری لەسەر ئابووری وڵاتان دەبێت.