هاووڵاتییەك بۆ گەشت و سەیران چووەتە ناوچەیەكی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر، بەڵام لەوێ درۆنێكی دۆزیوەتەوە و دواتر دەركەوتووە درۆنێكی نەتەقیووی ئێرانییە.
بەوتەی ئەو هاووڵاتییە درێژی درۆنەكە چوار مەتر و نیوە و پانییەكەشی چوار مەترە، دوای دۆزینەوەشی هێزە ئەمنییەكانی ئاگادار كردووەتەوە.
ئەو هاووڵاتییە زیاتر باسی درۆنەكە دەكات و دەڵێت، لە ناوچەیەك كەوتووەتە خوارەوە پێشتر بەفر دایپۆشی بوو، ڕەنگە هەر بەوهۆیەشەوە نەتەقیبێتەوە و بە ساغی مابێتەوە.
درۆنەكە جۆری ئارەش دووی ئێرانییە، خێراییەكەی 450 بۆ 500 كیلۆمەترە لە سەعاتێكدا و توانای ڕۆیشتنی بۆ دوو هەزار كیلۆمەتر هەیە.