دوای گرژییە ئەمنییەكان لە گەرووی هورمز و هێرشكردنە سەر كەشتییەكی بازرگانی، نرخی غازی سروشتی لە ئەوروپا بەرزبوەوە.
دوێنێ شەو پێش داخستنی بازاڕە داراییەكان، نرخی غاز بەڕێژەی 1.6% بەرزبوەوە، دوای ئەوەی لە ماوەكانی رابردوودا دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
بەپێی ئاژانسی بلومبێرگ، سەرەڕای كەمبوونەوەی ئاڵۆزییەكان لە گەرووی هورمز، بەڵام هێشتا زیاتر لە 25%ی بەرزترە لە ئاستی پێش جەنگ، ئەوەش لەكاتێكدایە كە نیگەرانی هەیە لەبارەی خێرایی پڕكردنەوەی كۆگاكانی غازی ئەوروپا پێش هاتنی زستان.