كێشە بۆ هەناردەكردنی بەرهەمی جووتیارانی تەق تەق درووستدەكرێت

کوردستان 01:35 PM - 2026/05/07

بەشێك لە بەروبوومی كشتووكاڵی ناوخۆ لەسنوری قەزای تەق تەق پێگەیشتووە و رۆژانە بەمەبەستی ساغكردنەوەی رەوانەی عەلوەی قەزاكە دەكرێت، دواتریش رەوانەی بازاڕەكانی ناوخۆی هەرێم و عیراق دەكرێت، جووتیاران ئەمساڵ گرفتیان لە بازگەكانی كەركوك و ناوەڕاست و خوارووی عیراق بۆ دروست بووە، چونكە ناتوانن بەبێ نووسراوی بەشی كشتوكاڵیی بەرهەمەكان لەبازگەكان دەرباز بكەن، ئەمە لەكاتێكدایە ساڵانی رابردوو هەناردەكردن لەڕێگەی وەسڵی عەلوەوە هیچ گرفتێكی نەبوو. ئەوان داواكارن حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی كشتوكاڵ ئاسانكاریان بۆ بكات و چارەسەری ئەو گرفتەیان بۆ بكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو