قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە دوو دیداری جیادا لەگەڵ هەردوو کونسوڵی چیک و كۆریا كۆبوەوە.
قوباد تاڵەبانی لە سەكۆی ئێكس نوسیویەتی، لە دیدارمدا لەگەڵ بەڕێز لوکاس گیوریچ، کونسوڵی گشتی کۆماری چیک، باسمان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چیک کرد، بەتایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و کشتوکاڵدا.
هاوكات بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی لەهەرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی ماڵئاوایی لە بەڕێز سیۆنچۆل لیم، کونسوڵی گشتی کۆماری کۆریا کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەم ئاراستەی بەڕێز سیۆنچۆل لیم کرد بۆ هەوڵە بەنرخەکانی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاوکاری لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە درێژایی ئەرکەکەی.