قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو و کۆگانی ئاوی هەرێم کۆبووەوە

کوردستان 04:03 PM - 2026/05/06

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو و کۆگانی ئاوی هەرێم کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ عەبدولڕەحمان عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو و بەڕێوەبەرانی بەنداوەکان و ستافی بەڕێوەبەرایەتییەکە کۆبووەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەممە (6/5/2026) لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ستایشی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی کرد و دڵخۆشیی خۆی دەربڕی کە لەم کابینەیەدا توانراوە ژمارەیەک بەنداوی گەورە و بچووک بۆ گلدانەوەی ئاو دروست بکرێت.

جێگری سەرۆکوەزیران داواشیکرد پلانێکی زانستی ئامادە بکەن بۆ ئامادەکاری کردن بۆ ساڵانی وشکەساڵی و کەمبارانی. هەروەها داواشیکرد پلانێکی دیکە ئامادە بکرێت بۆ ئەوەی لە بەنداوەکان وەک شوێنێکی گەشتیاری کەڵک وەربگیرێت و لەمبارەیەشەوە ئامادەیی خۆی بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەربڕی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو