بە ناونیشانی "پشكنینی پێش هاوسەرگیری زامنی نەوەیەكی تەندروستە" پانێڵێكی تایبەت بۆ هۆشیاری دەربارەی نەخۆشی تالاسیمیا لە سلێمانی بەڕێوەچوو، ئامانج لە پانێڵەكە كەمكردنەوەی مەترسییەكانی گواستنەوەی نەخۆشییەكەیە بۆ نەوەی نوێ.
لە پانێڵەكەدا پەیامی پاڵپشتی قوباد تاڵەبانی بۆ هەڵگرانی تالاسیمیا دووپاتكرایەوە. پسپۆڕانیش ئاماژەیان بەوە دا كە "پشكنین تاكە گەرەنتییە بۆ كۆمەڵگەیەكی تەندروست" و داوایان كرد رێكارە پزیشكییەكان بە جدی وەربگیرێن.