جێبەجێكردنی بڕیار و راسپاردەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوامە، لەچوارچێوەی رێكخستن و گۆرانكارییە حزبیەكان لە سنوری مەڵبەندی كۆیەی یەكێتیی 4 كۆمیتە لە یەك كۆمیتەدا كۆكرانەوە.
كوردۆ عومەر، لێپرسراوی مەڵبەندی كۆیە رایگەیاند، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەرقاڵی رێكخستنەوەی ئۆرگانەكانیەتی و دەیەوێت گەنج و لاوی خوێن گەرم بێنێتە ریزەكانی حزبەكەی و بە فۆرمێكی نوێوە بێتەوە كایەی سیاسەت لە ناوخۆی هەرێم و عیراق. وتیشی، گۆڕانكارییەكان بەردەوام دەبنو لە رۆژانی داهاتوودا بەپێی بڕیارەكانی مەكتەبی رێكخستن دەچنە بواری جێبەجیكردنەوە.