رۆژی پێنجشەممە 7/5/2026 لە بەغداد و لە دادگای رەسافە، پرۆسەی دادگایكردنی عەجاج ئەحمەد حەردان دەستپێدەكات.
چاوەڕواندەكرێت لە دادگای رەسافە، 200 گەرمیانی رزگاربووی نوگرە سەلمان و تاوانی ئەنفال وەك شاهیدحاڵ ئامادەبن.
لە دادگاییکردنەکەدا، دەستەیەکی دادوەریی کە لە پێنج دادوەر و سێ داواکاری گشتی و دوو پارێزەر پێکدێن، ئامادە دەبن و 223 سکاڵاش بۆ دۆسیەکە وەرگیراوە.
عەجاج، بەڕێوەبەری زیندانی نوگرەسەلمان، دانی بە تاوانەکانیدا ناوە، کە خۆی لە ئەشکەنجەدان و برسیکردن و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان و چەندین تاوانی دیکە دەبینێتەوە.
ڕۆژی 31ـی تەمموزی 2025، دەزگای هەواڵگریی عیراق دەستگیرکردنی تۆمەتبار عەجاج ئەحمەد حەردان، کە بە عەجاجەکەی نوگرەسەلمان ناسراوە، ڕاگەیاند، بەوتەی ڕزگاربووانی تاوانەکانی ئەنفال، عەجاج دەستی لە شەهیدكردن و ئەشکەنجەدانی ئەنفالکراوانی قەڵای نوگرەسەلماندا هەبووە.