ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی عەجاج بەڕێوەدەچێت

کوردستان 09:28 AM - 2026/05/07

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7ـی ئایاری 2026، یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی عەجاج ئەحمەد حەردان تکریتی، ناسراو بە "جەلادی ئەنفالکراوان" لە دادگای باڵای تاوانەکانی عیراق لە ناوچەی ڕەسافەی شاری بەغداد بەڕێوەدەچێت.

ئەوەی گرنگە نوێنەری قوربانیان ئامادەبن لە دانیشتنەکە بۆ ئەو مەبەستەش نوێنەری قوربانیان لە چەمچەماڵ و دوز و گەرمیان و کۆیە و هەڵەبجە بانگهێشتی دادگاییەکە کراون.

عەجاج کە بەڕێوەبەری زیندانی نوگرەسەلمان بووە دانی بە سەرجەم تاوانەکانیدا ناوە کە تاوانەکانی بریتییە لە ئەشکەنجەدان و برسیکردن و دەسترێژیکردنە سەر ژنان و چەندین تاوانی دیکە.

رۆژی 31ی تەموزی 2025 دەستگیرکردنی عەجاج ئەحمەد حەردان تکریتی راگەیەندرا کە بە "جەلادی ئەنفالکراوان" ناسراوە، ئەو تاوانانەی ئاراستەی کراون پەیوەندیدارن بە شەهیدکردنی ئەنفالکراوان لە گرتووخانەی نوگرەسەلمان لە پارێزگای موسەنا، لەو کاتەی کە بەرپرسی زیندانی نوگرە سەلمان بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو