دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیجی لە شاری سلێمانی،بە ئامادەبوونی ئەفسەرانی پلە باڵاو ، پسپۆڕانی یاسا و نوێنەرانی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و رێكخراوەكانی تایبەت بە گەنجان، سیمینارێك بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی پڕۆژە یاسای خزمەتی سەربازی زۆرە ملێ لە عیراق رێكخست و، بەشێك لە ئامادەبووان پڕۆژە یاساكەیان بە باش زانی و بەشێكی تریشیان پێیان وابوو پڕۆژە یاساكە دەبێتە زیان بۆ هەرێمی كوردستان.