قوباد تاڵەبانی لە كەركوكە

کوردستان 12:00 PM - 2026/05/07

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی كەركوكی كرد‌و لەلایەن محەمەد سەمعان پارێزگاری كەركوك، رێبوار تەها جێگری پارێزگار، پەرلەمانتارانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، یاریدەدەران و راوێژكارانی پارێزگارەوە پێشوازی لێكرا.
لەگەڵ گەیشتنی بە كەركوك، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، زنجیرەیەك كۆبوونەوەی لەگەڵ ئیدارەی شارەكە و لایەنە سیاسییەكان دەستپێكرد، بە مەبەستی تاوتوێكردنی دۆخی شارەكە و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان.
ئامانجی سەرەكیی ئەم كۆبوونەوانە، دروستكردنی هەماهەنگیی زیاترە لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەكان، بۆ ئەوەی پێكەوە كاربكەن لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری شارەكە و چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی ڕووبەڕووی كەركوك دەبنەوە.
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەركوك دەكات‌و لەگەڵ لێپرسراوانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی كۆدەبێتەوە و لە نزیكەوە چاوی بە ژمارەیەك لە نوێنەرانی چین و توێژە جیاوازەكانی شارەكە دەكەوێت، تاوەكو گوێ لە داواكاری و پێشنیارەكانیان بگرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو