دەست بە دابەشكردنی هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان دەكرێت

کوردستان 10:48 AM - 2026/04/26

پڕۆسەی دابەشكردنی هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بۆ مانگی 3ـی ساڵی 2026 دەستیپێكرد و رێكارە بانكییەكان كۆتاییان هات.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 3 خرایە سەر هەژماری وەزارەت، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەكان (ژمێریاریی سەربازی) دەستی بە رێكارە دارایی و ژمێریارییەكان كرد بۆ ئامادەكردنی لیستەكان.

بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ یەكشەممە ، دەست بە دابەشكردنی هاوكارییە داراییەكەی هاوپەیمانان دەكرێت. ئەم پڕۆسەیە دوای ئەوە دێت كە هەموو ئامادەكارییە پێویستەكان بۆ گەیشتنی پارەكە بەدەست هێزەكانی پێشمەرگە كۆتاییان هاتووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو