جارێكی تر ئەمەوێت بە بەڵگەوە باسی دوو ڕووی پارتییتان بۆ بكەم، پێتان بڵێم پارتی چۆن رەفتار لەگەڵ كورد دەكات و لەگەڵ برا توركمانەكانیان چۆنە؟؟ وەك دەزانن لەچەند رۆژی رابردوودا بەپێی ئەو رێككەوتنە سیاسیەی پێشتر كرابوو رێبوار تەها لەپارێزگاری كەركوك كشایەوەو محەمەد سەمعان بووە پارێزگاری شارەكە
جا میدیا سێبەرو دەهۆڵ ژەنەكانی پارتی و میدیای باڵە ناخۆشەكە بۆ جوڵاندنی عەتف و هەستی خەڵك دەهاتن بە هات و هاوار بەحساب نیگەرانن لەوەی رێبوار تەها لەو پۆستەیا نەماوەو توركمانێك هاتۆتە شوێنی نیگەرانی خۆیان دەردەبڕی ، ئێه با بیریشتان بێنمەوە لەو كاتەوەی كە كوردێك و یەكێتیەك كە رێبوارەكەی كەركوك بوو ، بووە پارێزگاری شارەكە و ماوەی ساڵێك و شەش مانگ خزمەتی كرد،
پارتی بەردەوام ئیدانەی دەكردو نیگەران بوو لە دۆخەكە و تەنانەت بایكۆتی دانیشتنی ئەنجومەنەكەشی كردبوو، هەردوو پارێزگای هەولێرو دهۆكیش بایكۆتی پەیوەندیان لەگەڵ رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك كردبوو، بەڵام ئێستا دۆخەكە وادیارە بە خواستی پارتییە، وەرن با بۆتان باس بكەم ئەو باڵە ناخۆشە كە لە رێگەی میدیاكانەوە بەحساب دژی لاچوونی رێبوار تەها بوو ، ئێستا خەریكی چییە و چۆن پشی پشی بۆ محەمەد سەمعان دەكات .
ئێه لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەیەك بڵاوبۆتەوە كە گوڵێكی زەرد براوە بۆ پارێزگای نوێی كەركوك، پێتان بڵێم كێ بردی یان خۆتان دەزانن... وەفدێكی پارتیی دیموكراتیی كوردستان بەگەڕم و گوڕی و جۆش و خرۆش و بەباوەشێك گوڵی زەرد و شینەوە، چوون بۆ لای بەڕێز محەمەد سەمعان پارێزگاری نوێی كەركوك و پیرۆزبایی خۆیان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دەربڕی، حەتمەن پێیان خۆشە ئێستا كورد لەو پۆستەدا نییە جا یەكێتیش بوبێت.
هەر با بیرتان بێنمەوە لەكاتی دەستبەركاربوونی پارێزگاری نوێ، لەرێگەی میدیای باڵە شكستخواردوویەكەیان و كەسە شۆڤێنییەكانیانەوە دەهۆڵیان دەكوتی و پەیامی میدیایان بەئاڕاستەیەك بوو كە ئەو پێكەوە ژیان و برایەتییەی لەكەركوك هەیە لەبار ببرێت. ئەمەش وەك ئیش و ئەركی هەمیشەییان كە لە كاتی شكستەكانیان كوردایەتیمان پێدەفرۆشنەوە، بەڵام خەیاڵیان خاوە چیتر كورد بەو شتانە هەستی ناجوڵێت و ناكەوێتە تەڵەو داوی ئەو میدیا سێبەرانەوە كە هەوڵی لەناوبردنی پێكەوەژیان لە كەركوك دەدەن.